هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دانوستانەکانی ڤیەنا بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر ئێران، 25 نوێنەر لە نامەیەکدا بۆ بایدن نووسیان کە ڕێگری لە چارەسەری گەمارۆکانی سەر ئێران دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەشناڵ، 25 نوێنەری کۆماریخوازی کۆنگرەی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایانگەیاند کە بۆ ڕێگری لە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان پابەندن.

لە ئەو نامەیەکدا، کۆشکی سپی بە شاردنەوەی زانیارییەکان لە کۆنگرە و لەبەرچاونەگرتنی داخوازییەکان بۆ ڕادەست کردنی وردەکارییەکان سەبارەت بە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران تاوانبار کراوە.

لە ئەو نامەیەدا هاتووە: سەرەڕای ئەوەی کە زیاتر لە 12 نامەی ئەندامی کومیتەی خوێندنەوەکانی کامریخوازەکان کە داوای وەرگرتنی زانایری لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی گەمارۆکان لەسەر ئێرانیان کردبوو، دەوڵەتی ئێوە هەر کۆنگرەی لە شێوەی بەرنامەکانی بۆ کەم کردنەوەی گەمارۆکان لەسەر ئێران، بێ هەواڵ هێشتووەتەوە.

لە ئەو نامەیەدا ، واژۆکەرەکان جارێکی دیکە لەسەر دەسەڵاتی کۆنگرە بۆ سەپاندنی گەمارۆکان لەسەر ئێران جەخت دەکەن.