هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی خولی نوێی دانوستانەکانی ڤیەنا بەرپرسێکی باڵای ئەورووپی وتی: دانوستانکاری ئێران لە ئەو کۆبوونەوە ڕایگەیاند کە ئەگەر خواستەکانی ئێران بەدی نەیێت، بەرنامەی ناڤۆکی خۆی پەرەپێدەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی خولی نوێی دانوستانەکانی ڤیەنا، بە بڵاو کردنەوەی ڕاپۆرتێک بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی باڵای ئەورووپی کە ناوی ئاشکرا نەبووە، وتی: ئێران هۆشداریی داوە کە ئەگەر خواستەکانی تاران بەدی نەیێت، بەرنامەی ناڤۆکی خۆی زیاتر پەرەپێدەدات.

خواستەکانی ئێران لە دانوستانەکانی ڤیەنا هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گەمارۆ تاک لایەنە و ستەمکارانەکانە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو دەوڵەتی ئەمریکا بە پێشێل کردنی بەڵێنەکانی خۆی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی و تەنانەت پێش ئوەش بەسەر ئێرانیدا سەپاندبوو.

ڕۆژی ڕابردووش لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی دەسپێکی دانوستانەکانی ڤیەنا، ماڵپەڕی ئەمریکی ئاکسیۆس بە بڵاو کردنەوەی بابەتێک بە گێڕانەوە لە زمانی بەرپرسانی ئەمریکی ڕایگەیاند کە تێلاڤیڤ زانیاریگەلێکی خستووەتە بەردەست بەرپرسانی ئەمریکی و ئەورووپی کە نیشانی دەدات ئێران هەنگاوی تەکنیکیی بۆ ئامادەسازی پیتاندنی ئۆرانیۆم تا سەدا 90 ی هەڵناوە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئیرانی چەندین جار ڕایگەیاندووە کە بەرنامەی ناڤۆکیی ئاشتیخوازانەیە.