وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دەوڵەتی نوێی ئێران سوورە لەسەر بەردەوامبوون لە هاوکارییە کاریگەرەکان لەگەڵ دراوسێکان.

بە پێی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی وڵاتمان و شێخ عەبدوڵا بێن زائێد وەزیری دەرەوەی ئەماراتی عەرەبی ئەمڕۆ لە پێوەندییەکی تەلەفونیدا سەبارەت بە بابەتە جۆراوجۆرەکان باس و وتووێژیان کرد.

وەزیری دەرەوەی وڵاتمان وێڕای ئاماژە بە داکۆکی سەرۆک کۆمار لە سەر گەشەی پێوەندی لە گەڵ دراوسێیەکان، داکۆکی کردە سەر ڕاوێژکاری هەمیشەیی نێوان دوو وڵات.

ئەمیرعەبدوڵاهیان وتیشی: دەوڵەتی نوێی ئێران سوورە لە سەر بەردەوامبوون لە هاوکارییە کاریگەرەکان لەگەڵ دراوسێکان.

وەزیری دەرەوەی وڵاتمان هاوتای ئەماراتی خۆی بۆ سەفەر بۆ ئێران بانگهێشت کرد.

هەروەها وەزیری دەرەوەی ئەماراتیش لەم وتووێژەدا بە بۆنەی پێوەندی نزیک و هەمیشەیی دوو وڵاتەوە ڕێزی لە ئێران گرت و ئەوەی نیشاندەری هەوڵی دوو وڵات بۆ گەشەی پێوەندی زانی.