ڕۆژنامەی تاران تایمز وێڕای ئاماژە بە یەکگرتنی بەرپرسانی ڕژیمی زایۆنی دژی ئێران، نووسیویە: تەنانەت توندڕەوترینیشیان دەزانن توانا سەربازییەکانی ئیسرائیل کەموکورتی زۆری هەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئینگلیسی زمانی تاران تایمز بۆچوونی ڕژیمی زایۆنی دژی ئێرانی لێک داوەتەوە و نووسیویە وتە شەڕخوازانەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی ئێران مەودای زۆری لە گەڵ ڕاستییەکان هەیە.

ئەم ڕۆژنامە لەم بارەوە نووسیویە: هاوکات لە گەڵ دەستپێکی خولی حەوتەمی وتووێژەکانی نێوان ئێران و 4+1 هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنی دژی ئێران دەستی پێ کردووە. سەبارەت بە ڕێککەوتنی دووبارەی ئێران و ئەمریکا هۆشداری داوە و هەڕەشەی هێرشی ڕووخێنەر لە ئێران دەکات.

تاران تایمز هەروەها بەم شێوە درێژە بە شرۆڤەکەی دەدات و دەنووسێت: زۆر کەس پێیان وایە هەڕەشەی ڕژیمی زایۆنی هەڕەشەیەکی بێ بنەما و پووچە و بەم مەبەسەتەوە ئەنجام دەبێت کە ئێران بۆ پاشگەزبوونەوە لە سەر کورسی دانوستان هان بدات گەرچی ئەمریکاش لەم کردەوەی ڕژیمی زایۆنییە ناڕازییە.

لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا نووسراوە: توانای سەربازی رژیمی زایۆنی کەموکورتی زۆری هەیە بۆیە تەنانەت توندڕەوترین کارناسانی ئیسرائیلیش بە گومانەوە چاو لە ئەگەری هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران دەکەن.