بە پێی هەواڵی مێهر، خوێندکارانی کورد لە هەرێمی کوردستان ڕۆژانی پێشوو خۆپیشاندانێکی گەورەیان بە تایبەت لە سلێمانی بەڕێوە برد. هۆکاری ئەم خۆپیشاندانە نەدانی تێچووی خوێندن لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا بووە. کارناسان پێیان وایە گەر ئامادەیی ئاسایش لە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر نەبوایە، خۆپیشاندانێکی گەورەتر لەو پارێزگایانەشدا بەڕێوە دەچوو.
کارناسان هۆکاری ناڕازی بوونی لاوان لە هەرێمی کوردستانیان لێک داوەتەوە. زۆربەیان لە سەر ئەوەی کە بێکاری، نیگەرانی لە داهاتووی نادیار و دۆزینەوەی کار هۆکاری ئەم خۆپیشاندانەیە، هاوڕان.
هەواڵدەریی دۆیچە ولە لە زاری کامران پالانی، کارناسی کێشەکانی هەرێمی کوردستان نووسیویە: نێزیکەی ٥٣٠ کورد لە ساڵی ٢٠١٤ چوونە ناو گرووپی داعەشەوە. گەر بەستێنێک بۆ پەیوەست بوونی لاوانی کورد بە گرووپە توندڕەوەکان پێک بێت بێگومان ڕەوتێکی خێرا و بەربڵاو تێپەڕ دەکات.
موسلیح ئیرەوانی کۆمەڵناس پێی وایە چوونە ناو ئەم گرووپانە، پێویستی بە بەستێنی سیاسی و ئایینی هەیە. لە لایەکیترەوە ئەو کەسانەی لە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان ناهۆمێد بوون، ئەگەری لکانیان بەم گرووپانەوە زۆرە.