بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆمار پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پازدەیەمین کۆبوونەوەی بەرپرسانی ڕێکخراوی هاوکاری ئابووری (ئێکۆ) کە بە میوانداری تورکەمەنستان بەڕێوە چوو، وتی: بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوکاری و هاوبەشی ئابووری لەگەڵ وڵاتانی ئاسیایی بەتایبەتی دراوسێکانی خۆی لە ئاسیای باشووری، ڕۆژاوایی، نوەڕاست و قەوقاز یەکمایەتیە.
ڕەئیسی وتیشی: زەروورەتی ڕۆڵ و پێگەی ڕێکخراوە ناوچەییەکان وەکوو ئاسانکەری پێوەندییە دوولایەنە و چەند لایەنەکان جێی سەرەنجمانە کە یەکێکیان هاوکارییە ئابوورییەکانی ئێکۆیە.
سەرۆک کۆمار ڕاشیگەیاند: ئێران وەکوو ولاتێکی گرنگ بەدوای بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان لە ئێکۆ و بەرز کردنەوەی پێگەی ئەو ڕێکخراوە لە پێوەندییە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکانە.