بەرپرسی نووسینگەی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق جەختی کرد کە عێراق ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دیکتاتۆرئ و ساڵانی ستەم و سوکایەتی بە پیرۆزییەکان دووپای نابێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، بەرپرسی نووسینگەی ئەمنیەتی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق جەختی کرد کە ئەو وڵاتە ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دیکتاتۆری و ساڵانی ستەم و سووکایەتی بە پیرۆزییەکان دووپات نابێتەوە.

بوو عەلی عەسکەری ڕۆژی هەینی جەختی کرد: عێراق ناگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دیکتاتۆریەت و ساڵانی سووکایەتی بە پیرۆزییەکان و پێشێل کرانی کەرامەتی مرۆڤ دووپات نابێتەوە.

ناوبراو هەروەها زیادی کرد کە ئەو سەردەمە کە بە ڕێککەوتنی بریتانیا و وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس و لە پشتیانەوە زایۆنییەکان بەسەر عێراقیدا زاڵ بن، تێپەڕی.

عەسکەری درێژەی دا: هەمووا ئەبێ بزانن کە هاوکێشە گۆڕیوە و ئەو سەردەمە بە هەوڵی منداڵانی حەشدی شەئبی و بەرخۆدان ناگەڕێتەوە.