وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دەبێ دەستەبەریی جدی و پێویست ببێت کە ئەمریکا دووبارە لە بەرجام ناکشێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و جۆزێف بورل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە رێککەوتنی ناڤۆکی و دانوستانی ڤیەنا کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران لەم‌گفتوگۆیەدا جەختی کرد: ئەگەر لایەنەکان ئامادە گەڕانەوە بن بۆبەڵێنەکانیان و نەهێشتنی گەمارۆکان، گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و بە پەلە دەکرێت.

وتیشی: ئێمە ئامادەی دانوستانین و سەرە ڕای بێ بەڵێنی لایەنەکان ئێران خوازیاری ڕێککەوتنێکی باشە.