جێگری کاروباری نێودەوڵەتی دەزگای داد لە کۆتایی خولی یەکەمی کۆبوونەوەی کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی تیرۆری شەهید سولەیمانی و هاوڕێیانی لە بەغدا هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر, کازم غەریب‌ئابادی لەم بارەوە وتی: دوابەدوای وتووێژەکانی نێوان دەزگای دادی ئێران و عێراق لە یەکەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لە سەر تیرۆری شەهید سولەیمانی و هاوڕێیانی چوو بۆ بەغدا.
وتوێژەکانی خولی یەکەم ئەمرۆ کۆتایی هات و لایەنەکان بڕیاریان دا خولی دووهەمیش لە مانگی داهاتوودا لە تاران بەڕێوە ببەن.
غەریب‌ئابادی وتیشی: لە کۆتایی ئەم خولەدا دوو بڵاوکراوەی هاوبەشیشان واژۆ کرد و ئەم تاوانەیان وەکوو تاوانێکی دژە مرۆیی و دژی یاسای نێودەوڵەتی و مافی مرۆڤ لێک دایەوە و داکۆکیان کردە سەر رووبەرووبوونەوە لە گەڵ بکەرانی ئەم رووداوە.