بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ڕووداوەکان لە سلێمانی کاردانەوەی نیشان دا و وتی هەمووان ئەبێ هەڵوێستێکی بەرپرسیارانەیان هەبێت.
ناوبراو بە بڵاو کردنەوەی تویتێک وتی: ڕووداوەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی سلێمانی، پێویستی بە هەڵوێستێکی بەرپرسیارانە لەلایەن هەمووانەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕێگری لە ئاڵۆزبوونی دۆخەکەیە.
کازمی لە درێژەدا زیادی کرد: خۆپیشاندانەی ئاشتیخوازنە مافێکە کە لە دەستوور هاتووە و هێرش بۆ سەر خۆپیشاندەران وەکوو دەستدرێژی بۆ سەر دارایی گشتی و تایبەت، دوو کاری قبوول نەکراوە.