بە پێی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین بەهادین سکرتێری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە کاردانەوە بە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی خوێندکارانی هەرێمی کوردستان و توندوتیژی لەم خۆپیشاندانە، بڵاوکراوەیەکی دەرکرد.
ئەو وتی: داواکاری خوێندکاران یاساییە و ئاڵۆزی و توندوتیژی لە بەرانبەر خوێندکاران بۆتە هۆی تێکدانی ناوەندە فێرکارییەکان و زانکۆکان.
ناوبراو داکۆکی کرد: ئەم دۆخە بەستێنێک بۆ ڕوودانی بوومەلەرزەی سیاسی لە هەرێم ساز دەکات. هیوادارین دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بەم زوانە کێشەی خوێندکاران چارەسەر بکات و داخوازییەکانیان جێبەجێ بکات.
شیاوی ئاماژەیە خۆپیشاندانی خوێندکارانی سلێمانی چوار رۆژە دەستی پێ کردووە و پۆلیسی هەرێم لە گازی فرمێسک ڕێژ دژی ئەوان کەڵکی وەرگرتووە. خوێندکاران داوای دانی تێچووی زانکۆ دەکەن.