بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، جنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری عێراق نوێترین هەڵوێستی خۆیی هەمبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری عێراق داوای بە فەرمی ناساندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لەلایەن بەرپرسان و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئەو وڵاتەوە کرد. ناوبراو نیسبەت بە لێکەوتە نالەبارەکانی پووچەڵ کردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان هۆشداریی دا.
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان زیادی کرد: هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی مانگی ئۆکتۆبەر بەتواوەتی تەندروست بەڕێوە چوو. ڕاستی ئەوەیە کە بەتاڵ کردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و هەڕەشە بە توندوتیژی، ئەنجام و لێکەوتەی باشی بەدواوە نابێت.
ناوبراو وتیشی: هیچ بەڵگەیەک لەسەر ساغ یان ساختەکاری سیستەماتیک لە هەڵبژاردنەکان بوونی نییە. هەر جۆرە هەوڵێکی نایاسایی بە ئامانجی درێژ کردنەوە یان بێ بڕواکردنی ڕەوتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و یان گۆرانی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ڕێگای دروست کردنی ترس و گەشار، تەنیا ئەنجامی پێچەوانەی بەدواوە دەبێت.