ژمارەیەک لە ڕۆژنامەڤانان، چالاکانی فەرهەنگی و مێدیاکانی بەغدا بە ئامادەبوون لە مەیدانی تەحریری ئەو شارە لە خۆپیشاندەران و خوێندکارانی ناڕازی لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی پاڵپشتیان کرد.

بە ڕاپۆتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو بانگهێشتە بە شێوەی تەواو خۆبەخش و تەنیا یەک کاتژمێر پێش لە بەڕێوەچوونی بڵاو کرابووەوە.

پارێزگای سلێمانی لە سەرلەبەیانی دوێنێوە کۆبوونەوەی بەربڵاوی خوێندکارانی ناڕازیی بەخۆوە بینی کە داوای یارمەتی تێچووی خوێندکارییان دەکرد کە لە ساڵی 2014ەوە پێیان نەدراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزە ئەمنییەکان بە تەقاندنی گوللە بۆ ئاسمان و گازی فرمێسک ڕێژ هەوڵی پەرتەوازە کردنی خۆپیشاندەرانیان دا. ئەوەش بووەتە هۆی بریندار بوونی ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران.

دوای بڵاو بوونەوەی وێنەی بریندار بوونی خوێندکارە ناڕازییەکان لە هەرێم، ژمارەیەک لە چالاکانی بەغدا بە ئامادەبوون لە مەیدانی تەحریر ئاخیزگەی سەرەکی ناڕەزایەتییەکانی ئۆکتۆبەری 2019ی عێراق، بە بەرز کردنەوەی نووسراوەگەلێک پاڵپشتی خۆیانیان لە خۆپیشاندەرانی هەولێر و سلێمانی دەربڕی.