بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی فەتلاوی لە ئەو بارەوە وتی: گوشارە سیاسییەکان ڕێگری دەکات لە لێپرسینەوە لە فواد حسێن لەلایەن کازمیەوە بۆ گفتوگۆ کردنی لەگەڵ کەناڵی ئای 24 ی ئیسرائیل.
فەتلاوی زیادی کرد: هەندێک لایەن بۆ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل، بەستێن دروست دەکەن و کوردەکان لە سەرووی ئەو لایەنگەلەن.
شیاوی باسە کە ئەو سەرچاوە دوێنێ ڕایگەیاند چەند ڕۆژنامەڤانی ئیسرائیلی لەژێر ناوی مێدیایەکی فەڕەنسەوی هەوڵی گفتوگۆ لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیان داوە.
شیاوی باسە کە هەندیک سەرچاوە ڕایانگەیاند کە ژمارەیەک هەواڵنێری ئیسرائیلی خۆیانیان هەواڵنێری فەڕەنسی نیشان داوە و هەوڵی گفتوگۆ لەگەل فواد حسێنیان داوە.
بە گوێرەی هەواڵەکان،ئەو مێدیاگەلە کە هەوڵی ئەو گفتوگۆیەیان داوە خۆیانیان هەواڵنێری کەناڵی فرانس 24 ی فەڕەنسا ناساندبوو. بەڵام دوتاە دەرکەوت کە ئەوناە فەرمانبەری کەناڵێکی ئیسرائیلین.
ئەو سەرچاوە جەختی کرد: هەڵوێستی عێراق و وەزیری دەرەوەی لە دژایەتی لەگەڵ ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل ، زۆر ئاشکرایە و ئەگەر فواد حسێن بیزانیبا کە ئەو گفتوگۆوە لە کەناڵی ئیسرائیلی بڵاو دەبێتەوە، دژایەتیی دەکرد.