بە مەبەستی گەشەی هاوکاری نێوان ئەنجومەنەکانی نووسینگەکانی خزمەتی موسافیرانی کوردستان و هەرێمی کوردستانی عێراق ڕێککەوتننامەی هاوکاری واژۆ کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، بە مەبەستی لێکدانەوەی ئەنجامی هاتنی شاندی گەشتیاری تەندروستی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگای کوردستان، دانیشتنێک بەڕێوە چوو.

یەعقووب گەوێڵیان، بەڕێوەبەری گشتیی دایرەی میراتی کەلتووری کوردستان لەم دانیشتنەدا وتی: سنوورە هاوبەشەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی باش بۆ گەشەی هاوکارییە کە یەکێک لەو بوارانەی دەکرێ کەڵکی لێ وەربگیردرێت، گەشتیاری تەندروستییە.

لەم دانیشتنەدا بە مەبەستی گەشەی هاوکاری نێوان ئەنجومەنەکانی نووسینگەی خزمەتگوزاری موسافیرانی کوردستان و هەرێمی کوردستانی عێراق ڕێککەوتننامەی هاوکاری واژۆ کرا.

جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتننامە لە لایەن دایرەی میراتی کەلتووری کوردستان و دایرەی گەشتیاری هەرێمی کوردستانی عێراقەوە چاودێری دەکرێت.