پارێزگاری نوێی کوردستان وێڕای داکۆکی لە سەر یەکدەنگی خەڵک بۆ گەشەی پارێزگا، وتی: بە دڵسۆزی و یەکدەنگی بەڕێوەبەران و دامودەزگا جۆربەجۆرەکان، پارێزگای کوردستان بە پێگەی شیاوی خۆی دەگەینین.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا وتی: بە هاودەنگی و هاوڕێیەتی کەسایەتییە خاوەن پێگەکان، ئاسۆیەکی ڕوون بۆ کوردستان دەبینین و لەم ڕێگادا شەو و ڕۆژ بۆ گەشەی کوردستان هەوڵ ئەدەین.

ئەو خەڵکی کوردستانی خەڵکێکی پڕشانازی، خاوەن مێژوو و شیاوی خزمەت زانی و وتی: ئەوەی لە توانامدا بێت بۆ خزمەت بە خەڵک و چارەسەر کردنی کێشەکان دەیکەم.