سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە ڕاگەیاندنی هەڵەوشاندنەوەی 10 هەزار ناوەندی هەڵبژاردنەکان جەختی کرد کە ئەو بابەتە دەبێتە هۆی دروست بوونی گۆڕاناکری بەرچاو لە ئەنجامی گشتی هەڵبژاردنەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەعلوومە، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی 18 لەسەدی ناوەندەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە هەواڵی دا و جەختی کرد: هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئاستە لە ناوەندەکانی هەڵبژاردن، گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی دروست دەکات.

نووسینگەی عامری ئەمڕۆ بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند: سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە نووسینگەکەی لە بەغدا لەگەڵ شاندی بەرەی تورکمانی بە سەرۆکایەتی حەسەن تووران دیداری کرد. دوولایەنەکە لە ئەو دیدارەدا جەختیان کرد دووفاقەییەکان لە ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و جێبەجێ نەکردنی ئەرکی کۆمیسیۆنی باڵا لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکان، لە دروست کردنی ئاژاوەی بەربڵاو لە بواری سیاسی عێراق ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو.