بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، جان کربی وتەبێژی پێنتاگۆن وتی کە لۆید ئاستین وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ڕەوتی دیدار لەگەڵ جومعە عناد وەزیری بەرگری عێراق جەختی کرد کە ڕاسپاردەی سەربازی ئەمریکا لە عێراق پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵی زایینی کۆتایی دێت.
کۆربی لە بەیاننامەی فەرمی خۆیدا وتی: ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی خۆیەتی کە لە ڕەوتی گفتوگۆ ستراتیژیکەکانی ئەمریکا-عێراق لە جوولای 2021 داوەیەتی و هیچ هێزێکی ئەمریکی بە ڕاسپاردەی ڕەزمی تا کۆتایی ئەمساڵی زایینی لە عێراق نامێنێتەوە.
لە ئەو بەیاننامەی هاتووە: ئاستین بە وەزیری بەرگری عێراقی وتووە کە هێزەکانی ئەمریکا لەسەر داوای دەوڵەتی عێراق بۆ پاڵپشتی لە هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە لە ئەو وڵاتە ئامادە بووە.