بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، کاتع ڕەکابی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای عێراق لێدوانێکی سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ هەڵوەشاندنەوە یان تێکەڵ کردنی حەشدی شەعبی هێنایە ئاراوە.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: هەندێک لایەنە ناوخۆیی و ناوچەییەکان بەدوای هەڵوەشاندنەوەی گرووپی بەرخۆدانی حەشدی شەعبین. ئەو هەوڵانە لە ئێمە شاراوە نییە و ئاگاداریین.
ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانی خۆ ئاماژەی کردە سەر ڕۆڵی ئەمریکا لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و وتی: 197 بەرپرسی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان لەلایەن ئەمریکاوە لە بنکەی عەین ئەسەدەوە میوانداری کراون و دوو شەو لەوێ بوون.
ئە وکەسایەتییە عێراقییە لە هەمان پێوەندیدا ڕایگەیاند: فڕۆکەیەکی تایبەت فەرمانبەرانی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی بۆ بنکەی عەین ئەسەد گواستووەتەوە. پێشتریش هەندێک کەسایەتی عێراقی لە ڕۆڵی ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەخنەی گرتبوو.