سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی وتی: هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و پێدانی مافی ئێران جگە لە کاریگەری ئەرێنی ئابووری و مرۆیی، بێ گومان دەبێتە هۆی بوونی بەهێزتر و کاریگەرتری ئێران لە هاوکارییە ناوچەییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بە شێوەی ئۆنلاین لە بیست و دووهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی یەکێتی وڵاتانی پەراوێزی ئەقیانووسی هیند(ئایورا) بەشداری کرد و لە لێدوانێکدا وتی: هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و پێدانی مافی ئێران جگە لە کاریگەری ئەرێنی ئابووری و مرۆیی، بێ گومان دەبێتە هۆی بەشداری بەهێزتر و کاریگەرتری ئێران لە هاوکارییە ناوچەییەکان لەوانە ئایۆرا.

ناوبراو لە لێدوانەکەیدا بە دەسخۆشی لە وەزیری دەرەوەی بەنگالیا بۆ میوانداری ئەو کۆبوونەوە، وتی: زیاتر لە 20 ساڵە لەگەڵ ئایۆرا هاوکاری دەکەین و بەستێن و دەفرایەتی ئەو یەکێتییە لە بواری ئابووری هەر زیاتر دەبێتەوە و هەر بۆیە ئێرانیش بەدوای پیوەندی زیاتری خۆی لەگەڵ ئەو یەکێتییەیە.

وتیشی: هەر وەک دەزانن کۆڤێد 19 لێکەوتەی ڕووخێنەری بۆ هەموو جیهان و خەڵکی ناوچەی ئایۆراش هەبووە. خەڵکی ئێرانیش لە دۆخێکدا لەگەڵ کۆرۆنا و لێکەوتەکانی خوو دەگرن کە توانی گەورەی ئابووری و دارایی ئێران لەگەل گەمارۆی ناڕەوای ئەمریکا بەرەوڕوو بووە. هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان و پێدانی مافی ئێران جگە لە کاریگەری ئەرێنی ئابووری و مرۆیی، بێ گومان دەبێتە هۆی بوونی بەهێزتر و کاریگەرتری ئێران لە هاوکارییە ناوچەییەکان.