بە پێی هەواڵێ مێهر، بلوومبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا هۆکاری کۆچی بەربڵاوی کوردانی عێراق بۆ بێلارووسی لێک دایەوە و جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکانی ڕێبەرانی کورد لە ساڵی ٢٠٠٣ی وەکوو گرینگترینی ئەو هۆکارانە ناو برد.
بلوومبێرگ هەروەها زاڵ بوونی بنەماڵەی حاکمان بە سەر بەشە جۆربەجۆرەکانی ئابووری، حاکمیەتی دیکتاتۆرانەی هەردوو حیزب، زۆر بوونەوەی بێکاری و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژانەی حکومەت لە گەڵ ڕەخنەگران و ناڕازیانی وەکوو دیکەی هۆکارەکانی هەڵاتنی کوردەکانی عێراق بۆ وڵاتانی ناو برد.
ئەم هەواڵدەرییە هۆکارهایەکی دیکە وەکوو دابەزینی نرخی نەوت لە ساڵی ٢٠١٤ و هاتنی ئاوارەکانی شەڕی سووریا و عێراق لە ساڵی ٢٠١٤ و دۆخی نالەباری ئابووری و دابەزینی داهاتی دانیشتوانی ناوچەشی لە کۆچی کورداندا کاریگەر زانی.