Publish Date: ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٢١ - ١٢:٠٨

ئیسماعیل زارعی کووشا بە دەنگی متمانەی کابینەی دەوڵەت وەکوو پارێزگاری نوێی کوردستان ناسێندرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامی کابینەی دەوڵەت لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆی کە بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆمار بەڕێوە چوو، ئیسماعیل زارعی کووشا وەکوو پارێزگاری کوردستان ناسێندرا.

ناوبراو گەنجترین پارێزگاری دەوڵەتی سێزدەیەمە و بە هەڵبژاردنی زارعی کووشا کە لە لاوانی هەڵکەوتەی کوردستانییە هومێد بۆ پێکهێنانی گرووپێکی بەڕێوەبەرایەتی گەنج و شۆڕشگێڕ بۆ بەرەو پێش بردنی ئامانج و پلانەکانی دەوڵەت لە پارێزگا زیندوو کرایەوە.

ئیسماعیل زارعی کووشا لەدایک بووی ساڵی 1359 ی شاری قوروە لە پارێزگای کوردستانە و پێشتر سەرۆکی حەوزەی وەزارەتی لە وەزارەتخانەی کار، تەعاون و خۆشبژێوی کۆمەڵایەتی چالاکی هەبووە.

بەرپرسی گشتی پێوەندیە گشتییەکانی مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی دەسەڵات، فەرمانداری شارەکانی قوم، نەهاوەند و بەهار، جێگری سەرۆکی دەنگ و ڕەنگی پارێزگاکانی خووزستان و هەمەدان، پێشینەی کاریی ئەو گەنجە کوردستانیەیە.