وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی نیگەرانی لە هەڵگیرسانەوەی پێکدادان لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، داوای لە دوو وڵاتەکە کرد هێور بن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە بە جەخت لەسەر پێویست بوونی ڕێزی وڵاتەکان لە سنوورە دیاری کراوە نێودەوڵەتییەکان، دوو لایەنەکەی بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لە ڕێگای دیپلۆماسی و ئاشتیخوازانە بانگهێشت کرد.

ناوبراو ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی بۆ ڕەوتی ئاشتی و پێشکەوتن لە ناوچەکە مەترسیدار وەسف کرد و ڕایگەیاند: ئێران وەکوو ڕابردوو ئامادەی یارمەتیدان بە دوو لایەنەکە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و ئاسایش و ئەمنیەت لە ناوچەکەیە.