ئاسایشی مرۆیی کەمایەسی ئەو وتووێژانەیە کە لە ماوەی ۱۰ ساڵی دواییدا لە رۆژهەڵاتی ناوین رووی داوە و ئەم جارە قەیرانی پەنابەران رووی داوە و ئەمەش بە هۆی هەڵەی رۆژاوا دەرکەوتووە.

بە پێی هەواڵی مێهر, بە چاوپۆشی لەم ڕاستییە کە بەریتانیاییەکان لە درێژەی مێژوودا هەمیشە دەرفەت‌خواز بوونە, باشتر وایە ئەم جارە هۆشداری نیک کارتر فەرماندەی ئەرتشی بەریتانیا جیدی وەربگرین کە لە وتووێژ لە گەڵ رادیو تایمز, وتی: شەڕی ساردی نوێ لە دەورەی پێشوو مەترسیدارترە.
گەر بە شێوەیەکی نەخوازراو رووبەرووبوونەوەیەک پێک بێت, ئاگرێک دەبینین کە لە ژێر کێوێکدا شاردراوەتەوە و دەبێتە دەستپێکی قەیرانێک. دژایەتی بەرژەوەندی نێوان یاریزانان, شۆناسی دوژمنانەی جیهانی سیاسەت, نەبوونی کاروباری دیپلۆماتیکی کاریگەر بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان هەموو نیشاندەری ئەوەیە کە شەڕی ساردی نوێ دەتوانێ بگاتە سنووری پێک‌هێنانی سەردەمی یەخبەندان.
ئەمەش هەمان دۆخە کە گۆڤاری فەڕەنسی Les Echos لە گەڵ شەڕی یەکەمی جیهانی بەراوەردی دەکات کە گەرچی لەوێ هیچکام لە لایەنەکان باسی بەرگری یان هێرش ناکەن بەڵام گەر رووبەڕووبوونەوەیەکی نەخوازراو روو بدات, بینەری گەشانەوەی ئاگرێک دەبین کە لە ژێر کێوی سەهۆڵدا شاردراوەتەوە و دەبێتە سەرەتای قەیرانێک.
لە سەر دۆخی قەیراناوی ئێستا دەبێ بڵێین کە ئەمریکا و شەریکەکانی لە نارەزایی خەڵک پاش راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کەڵکیان وەرگرت بۆ ئەوەی دیواری بەرگری ناتۆ لە سنوورەکانی رووسیا پتەوتر بکاتەوە.
لێرە دایە کە شۆناسی دوژمنانەی دونیای سیاسەت روون دەبێتەوە واتا وڵاتێک بەرژەوەندییەکانی لە تووشی کێشە کردنی وڵاتانی دیکە دەبینێت کە ئەمەش کاردانەوەی نامرۆیی بەدواوە دەبێت.
ئاکامی ئەم کارانەش بۆتە هۆی ئەوەی ئەمڕۆ ئێمە بینەری شەپۆلێکی کۆچبەری لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین بۆ ئەورووپاین کە زۆرتر بە بیر و ڕای ئەنگێلا مێرکل چارەسەر کراوە بەڵام بڕیار نییە هەمیشە بیروڕای وڵاتانی رۆژاوایی ئەوەندە درووست بێت.
لوکاشێنکوش لە هەمبەر ئەو دۆخەی هاتۆتە ئاراوە, هەڵوێستی خۆی دەربڕی و ئەو دەڵێت: لە گەڵ لایەنە رۆژاواییەکان رێککەوتنێکیان لە سەر رێگری لە کۆچبەری بووە بەڵام بڕیارە پێشووەکان ئیدی باسی لە سەر ناکرێت بۆیە ئیدی بەربەندێک لە بەرانبەر پەنابەراندا نییە. بە واتایەکی دیکە ئەم سێڵاوە لەمێژە هەیە کە ئاکامی کردەوەکانی رۆژاوا لە رۆژهەڵاتی ناوینە.