وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئامادەبوون لە وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئامادەبوون لە وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، دیدار و گفتوگۆی کرد.

بڕیارە لە ئەو دیدارە، دوولایەنەکە سەبارەت بە پرسی دوولایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتی گفتوگۆ بکەن.

شیاوی باسە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ئەمڕۆ ویرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە بڕیاری لەسەر پرسی جۆراوجۆر لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا گفتوگۆ بکرێت، وتی: پرسی چێ کردنی سەد لەسەر ڕووباری دیجلە و لەبەرچاو گرتنی مافی بەکارهێنانی ئێران و عێراق لە ئاوی ئەو ڕووبارە، لە لایەن تورکیاوە، وتی: پرسی چێ کردنی سەد لەسەر دیجلە و پرسە پێوەندیدارەکانی لە ئەو بابەتانەیە کە لە سەفەری چاوش ئۆغلوو بۆ تاران باسی لەسەر دەکرێت.