بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە بهگوێرهى روونکردنەوەیەکى ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان تایبهت بهكۆچى بهلێشاوى هاوڵاتیانو گهنجانى ههرێم ڕایگهیاندوه، "ماوەیەکە دیاردەی کۆچکردن بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا سەریهەڵداوە کە کۆمەڵێک لەهاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی ڕوویانکردوەتە بیلاڕوسیا بەو ئومێدەی بتوانن مافی پەنابەرێتی لەوڵاتانی ڕۆژئاوا وەربگرن".
لهبهشێكى ڕونكردنهوهكهدا هاتوه، "بەشێک لەو هاوڵاتییانە لەلایەن پەکەکەو کۆمەڵێک قاچاخچیو هەندێ کۆمپانیای گەشتوگوزارو هەندێک بازرگانی سیاسی ئیستیغلالکراون کە بەهانەی جۆراوجۆر بخەنەڕوو تۆمەت ببەخشنەوە بەهەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دۆسیەی وەرگرتنیان لەو وڵاتانە بەهێزتر بکەن".
لهو ڕوهشهوه دهڵێت:"هەرێمی کوردستان بوەتە پێگەیەکی ئارام بۆ پێکەوەژیانو ئازادیی تاکەکان، بۆیەش ژمارەیەکی زۆر لەخەڵکی بیانیو وڵاتانی دەوروبەرو ناوچەکانی تری عێراق سودیان لەو کەشە ئارامەی هەرێمی کوردستان وەرگرتوە بۆ شوێنی نیشتەجێبونو مانەوە پەنایان بۆ هێناوە".
جهختیشیكردۆتهوه، "هەروەها لەڕوی دەرفەتەکانی باشترکردنی ژیان، هەرێمی کوردستان بەرەوپێشچونی زۆری بەخۆیەوە بینیوەو بوەتە شوێنی سەردانی خەڵکی دەرەوەی هەرێمو ئەوەش دەرفەتی بەدەستهێنانی هەلی کاری زۆرتر ڕەخساندوەو خەڵکی هەرێمی کوردستانیش سودمەندن لەو بەرەوپێشچونە".
لهبارهى ئهو كهیسانهى كۆچبهرانى كورد لهبیلاڕوسیاو وڵاتانى دیكهى ڕۆژئاوا پێشكهشیدهكهن ئهنجومهنى ئاسایش وتویهتى:"ئەو هاوڵاتییانەی ئێستا لەبیلاڕوسیا گیریانخواردوە پارەیەکی زۆریان خەرجکردوەو بەڕێگایەکی یاساییو گەشتی ئاسایی سەفەریان کردوە بۆ گەیشتن بەو وڵاتە، ئەوجا پەڕینەوە بۆ وڵاتی دیکە، هەروەها هیچ کەسێک لەهەرێمی کوردستان لەبەر کێشەی سیاسیو ئازادیی کەسی، ناچارنەبوە گەشت بکات، ئەو هاوڵاتییانە بەشێوەیەکی ئازادانە گەشتیان بۆ وڵاتانی تر کردوە، ئەگەر ئازادیی تاکەکەسی نەبوایا نەیاندەتوانی بەشێوەیەکی ئاسایی لەڕێگەی فڕۆکەخانەکانو دەروازەکانەوە گەشتبکەن".
لهكۆتاییشدا دهڵێت:"ئێمە پشتگیریی لەمافە یاساییو دەستورییەکانی هەر مرۆڤێک دەکەین بۆ گەشتکردن، بەڵام هەموو ئەو تۆمەتو ناوزڕاندنەی بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەرێتی، بەدروست نازانینو داواشدەکەین لەڕوی مرۆییەوە ڕەچاوی بارودۆخی ئەو خەڵکە بکرێت کە لەسەر سنورەکان گیریانخواردوەو هاوڵاتییانی ئێمەش نەبن بەقوربانیی کێشە نێودەوڵەتییەکانو کەسیش بازرگانی بەو بابەتەوە نەکات