سولەیمان ڕەحیمی هونەرمەندی فیلمسازی بۆکانی، بووە براوەی خەڵاتی باشترین دۆکۆمێنتی کورتی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی داری زێڕینی ئەڵمان.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرۆکی دایرەی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی بۆکان وتی: دۆکۆمێنتی "ئارەزووی خاکاوی" لە دەرهێنانی سولەیمان رەحیمی و بەرهەم هێنانی ئێلناز ژاڵەچین لەم فستیڤاڵەدا خەڵاتی باشترین دۆکۆمێنتی کورتی بردەوە.

مەنسوور ئەحمەدی وتیشی: داوەری ئەم فستیڤاڵە لە ١٩ تاکوو ٢١ی خەزەڵوەر لە فرانکفۆرتی ئاڵمان بەڕێوە چوو و تەندیسی باشترین دۆکۆمێنتی کورت درایە دەرهێنەری بۆکانی.

ئەم فستیڤاڵە بە مەبەستی گۆڕینەوەی ئەزموون و پێک هێنانی پێوەندی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا بەڕێوە چوو.