بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، محەمەد ئەلڕەبێعی وتەبێژی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەقی عێراق لە لێدوانێکدا وتی: ئەگەر کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی داکۆکی بکات، ئەگەری هەیە ئاوەها کارێک ببێتە هۆی بایکۆتی ڕەوتی سیاسی لەلایەن ئێمەوە.
بە گویرەی ئەم ڕاپۆرتە، وتەبێژی عەسائیب ئەهلی حەق زیادی کرد: بەم حاڵەوە، ئێمە بەرەو شەڕی ناوخپیی ناڕۆین. ئەوەی کە ڕوونە ئەوەیە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا سکاڵان سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی شوێنگیری دەکرێت.
ئەو کەسایەتییە عێراقییە وتی: پێمان وایە کە ساختەکارییەکی ئەلکترۆنیکی لە ڕەوتی هەڵبژاردنەکانی کراوە. پرسی ساختەکاری بۆ ئێمە روونە. دەزگای داد بە هۆکار و بەڵگەوە پرسەکان لێک دەداتەوە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ڕەوتی ساختەکاری ئەلکترۆنیک، بەڵگەیەکی بەرچاو بوونی نییە.