بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئێس ئێن ئێن، بەرپرسانی هەرێم لە دەروازەی سنووری باشماخ، لە ڕاگەیێندراوێکدا بۆ هاووڵاتیانی هەرێم ڕایانگەیاند کە لە ئەگەری وەرگرتنی قۆناغی دووهەمی ڤاکسینی کۆرۆنا دەتوانن بە پێشکەش کردنی کارتی ڤاکسیناسیۆنی کۆرۆنا و بە بێ پێدانی هیچ تێچوویەک سەفەری ئێران بکەن و بگەڕێنەوە هەرێم.
هەروەها ئاماژە کراوە کە کەسانێک کە کارتی وەرگرتنی کۆرۆنایان نییە، دوای تاقی کردنەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا یان PCR مۆڵەتی سەفەر بۆ ئێران وەربگرن و لە کاتی گەڕانەوەش ئەبێ دووبارە ئەو تێستە دووپات بکەنەوە.
بە پێی ئەو ڕاگەیێندراوە، ئەنجامی تاقی کردنەوەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئەو دەروازە سنوورییەوە بۆ خوێندکارانی هەرێم کە لە ئێران دەخوێنن و ئەو هاووڵاتیانەی کە بۆ دەرمان شێرپەنجە یان نەخۆشی بەجێماو بە کیمیاباران سەفەری ئێران دەکەن، لە کاتی سەفەر بۆ ئێران و گەڕانەوە بۆ هەرێم بەلاش دەبێت.