بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەدهەم بارزانیدا هاتووە "بەهەموو بڕوامەوە لەگەڵ ئەوەدام کە دەبێ لاوانی کوردستان، کەشێکی ئابوری و ژیانێکی شایستە و سەربەرزانەی وایان بۆ دەستەبەر بکرێ، کە بە بڕوا و لەخۆبوردنەوە هەموو زانست و ئەزموون و وزەی تەمەنیان، بخەنە خزمەتی ئاوەدانی و پێشخستی کوردستان، دوارۆژی خۆ و نەوەکانی داهاتوویان لەسەر ئەم ئاو و خاکە بنیات بنێن.".
وتیشی: "دەبێت پلانی ڕاست و سازوکارێکی دادپەروەرانەی وەها ڕەچاو بکرێ کە ئەم جیاوازیە لە نێوان پلەدار و بەرپرس و دەولەتمەند و بێ درامەت و ھەژار و بێدەستەلاتەکان دا نەمێنێ و ڕێز لە کەسایەتی ھەر تاکێکی ئەم وڵاتە بە بێ جیاوازی بیرو ڕا بگیرێت، کە تاکی کورد بە هەموو چین و توێژەکانیەوە، جارێکی دیکە لەگەڵ مێژوو و سەروەری و ژیانی ئەم وڵاتە ئاشت ببێتەوە و نیشتیمانی خۆی لە هەموو جیهان و سەرزەمین و وڵاتی دیکە لەلا خۆشتر و ئارامتر و شیرینتر بێت".
ئەدهەم بارزانی دەشڵێت: "بە پێچەوانە دوارۆژێکی نەخۆازراو چاوەروانی ھەموومانە".