جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕەت کردنەوەی دانوستان سەبارەت بە بەرنامەی مووشەکی ئێران، وتی: مەبەست لە دانوستانەکانی ڤیەن هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان دژی ئێرانە.

بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی باقری کەنی لەم بارەوە وتی: ئێران پێویستی بە بەڵێنی ئەمریکایە بۆ ئەوەی دیسانەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی نەچێتە دەرەوە.

ئەو وتیشی: ئێمە پیویستمان بە پشتڕاست کردنەوەی ئەم بابەتە هەیە و ئەمەش تا ئێستا نەگەیشتۆتە ئەنجام. ئەمە ڕێککەوتنە نەک سیاسەت.

باقری وێڕای وەدرۆ خستنەوەی ئەم بابەتە کە ئێران بە مەبەستی درێژە دان بە بەرنامەی ناڤۆکی خۆی، دانوستان ناکات، ڕایگەیاند: بێگومان دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بۆ ئامادە کردنی خۆی بۆ دانوستان پێویستی بە کات هەیە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: ئەوەی کە دانوستانەکان دەگاتەوە سەرەتای خۆی یان نا گرینگ نییە بەڵکوو گرینگ ڕێککەوتنێکە کە بۆ هەردوو لایەن ئاکامی هەبێت.مەبەستی ئێمە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانە.