بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئیسپۆتنیک، هوشاوی بابەکر لەم بارەوە وتی: بە پێێ دواهەمین زانیارییەکان، پەنابەران تەنیا کورد نین بەڵکوو هەموو شارۆمەندەکانی عێڕاقن بۆیە هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ناوەندی عێراق خەریکی دانوستان بۆ ناردنی فڕۆکەیەک بۆ بێلارووس بە مەبەستی گەڕاندنەوەی ئەوان بۆ وڵاتن.
کەریم نووری جێگری وەزیری کاروباری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق وتی: بەغدا لە ڕێگای باڵوێزخانەی خۆی لە ڕووسیا، ڕەوتی گەڕانەوەی پەنابەرە عێراقییەکان لە بێلارووسەوە بۆ عێراق ئاسان دەکاتەوە.
شیاوی ئاماژەیە بەدوای هەوڵی هەزاران پەنابەر بۆ تێپەڕین لە سنووری بێلارووس و ڕێگری هێزەکانی پۆلەندا، قەیرانێک لە ناوچە هاتە ئاراوە و بووە هۆی ئەوەی وڵاتی پۆلەندا ڕێگری لە هاتنی پەنابەران بکات.