کەناڵێکی ئەمریکیی ڕوونی کردەوە کە سەربازانی ئەمریکی بۆ لاواز نیشان دانی خەسارەکانی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ بنکەی عەین ئەسەد گوشاری زۆریان لە سەر بووە.

بە پێی هەواڵی مێهر، لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکانی کەناڵی سی بی ئێس، ڕەهەندە نوێیەکانی ئاکامی هێرشی ئێران بۆ بنکەی عەین ئەسەد ڕوون کرایەوە. ئۆپەراسیۆنێک کە ئێران لە ٨ی ژانویەی ٢٠٢٠ بۆ تۆڵە کردنەوەی شەهادەتی سەردار سولەیمانی بەڕێوەی برد.

ئەم لێکۆڵینەوە نیشانی داوە دەیان کەس کە بە هۆی ئەم ڕووداوە بریندار بوون، لە وەرگرتنی نیشانی بوێری و خزمەتی پزیشکی پاش ئەوە مەحرووم کراون.

بە پێی نووسراوەی سی بی ئێس، ئەم هێرشە مووشەکییە لە گەورەترین هێرشەکان بە هێزە ئەمریکییەکان لە درێژەی مێژوو دێتە ئەژمار. ٥٦ هێزی ئەمریکیی لەم ڕووداوەدا تووشی خەساری جیدی بوون بەڵام تەنیا ٢٣ کەس خزمەتی تایبەت وەردەگرن.