بۆ یەکەم جار نەرم ئامێری "هەژارانە" کە داگری چوارینەکانی خەیام بە دەنگ و خوێندنەوەی ماموستا هەژار موکریانییە، لە لایەن دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەهابادەوە ڕوونوێنی کرا.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرۆکی دەنگ و ڕەنگی مەهاباد لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لەم بەرهەمە وتی: ئەمە سەرەتای پرۆژەیەکی گەورەیە کە لە داهاتوودا بەڕێوە دەچێت.

ڕەزا عەزیزی وتیشی: ئەم ئەپلیکەیشنە کە بۆ یەکەم جار لە مەهاباد ڕوونوێنی دەکرێت، ڕێزنانێکی بچووک لە ئەرکە پڕبایەخەکانی ماموستا هەژار موکریانییە.

لەم ڕێوڕەسمەدا لە بەرهەم هێنەرانی ئەم نەرم ئامێرە ڕێز گیرا.

شیاوی ئاماژەیە ماموستا عەبدوڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە هەژار لە ساڵی ١٣٠٠ لە مەهاباد لە دایک بوو و شاعیر، نووسەر، وەرگێڕ، وشەناس و لێکۆڵەری ناسراوی کوردە.