جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە دانوستانی ناڤۆکیمان نییە چونکوو پرسی ناڤۆکی لە ساڵی 1394 لە چوارچێوەی ڕێککەوتنێک لە نێوان ئێران و 1+5 بە تواوەتی کۆتایی هات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئیران لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە ڕەتوی دانوستانەکانی ڤیەنا، وتی: هەر ئەو جۆرە کە دەزانین فەڕەنسا لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی و لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2020 سەرۆکایەتی یەکێتی ئەورووپای لە ئەستۆ هەیە و ئاساییە کە دەتوانێت ڕۆڵێکی سەروو نەتەوەیی بگێڕێت.

ناوبراو زیادی کرد: بە ڕای من دەفەتێکی لەبارە هەم بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندییەکانی ئێران و فەڕەنسا و هەروەها ڕۆڵگێڕانی فەڕەنساش لە پێوەندییە ناوچەییەکان و هەروەها لە ڕێگای دانوستانێک کە ئێمە لە هەشتەمی سەرماوەز لە ڤیەنا لەگەڵ 1+4 دەمانبێت.

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئامانە بە ئەوەی کە لە دیدار لەگەڵ بەرپرسی گشتی سیاسی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا گفتوگۆگەلێکی شرۆڤەیی، ڕاشکاو، جیدی، سازێنەرمان هەبوو، جەختی کرد: ئاڵبەت ئێمە دانوستانی ناڤۆکیمان نییە، چونکوو پرسی ناڤۆکی، ساڵی 1394 لە چوارچێوەی دانوستانێک کە لە نێوان ئێران و 1+5 پێک هات بەتواوەتی ڕێککەوتن کرا.

باقری وتیشی: پرسی سەرەکی کە لە بەردەمماندایە، پاشهاتەکانی بەجێماو لە چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکییە کە ئەویش پاشهاتی بەجێماو لە گەمارۆ نایاساییگەلێکە کە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەرکراوە.