سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق ڕایگەیاند:  لە سەر چۆنیەتی گیڕانەوەی هێرش کردنە سەر کازمی گومانمان هەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلجەزیرە، قەیس خەزعەلی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق ڕایگەیاند: لە سەر چۆنیەتی گیڕانەوەی هێرش کردنە سەر کازمی گومانمان هەیە و لە چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە دڵنیا نین.

ئەو وتیشی: ڕای ئێمە لە سەر ئەوەیە کە ئۆپەراسیۆنی تیرۆر بە هاواهەنگی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی ڕووی داوە. بە ئامانج کردنی ماڵی سەرۆک وەزیران بە واتای بە ئامانج کردنی نیزامی سیاسی و حکوومەتی عێراقە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بە تۆمەتەکان لە سەر هێرش کردنە سەر کازمی، وتی: ئەم تۆمەتانە ئێمەی هان دا کە خوازیاری لێکۆڵینەوە لە سەر ئەم ڕووداوە بین.

ئەو هەروەها وێڕای ئاماژە بە ئاکامی نایاسایی هەڵبژاردنەکان، وتی: خواستی ئێمە بۆ بەڕێوەچوونی دووبارەی هەڵبژاردن درێژەی هەیە. ئەمە لۆجیکی نییە کە حیزبێک بە ئەوەندە جیاوازییەوە سەرکەوێت.