چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە چوونی کاروانە نوێیە سەربازییەکانی هاوپەیمانانی دژە داعش بۆ ناوچە کوردنشینەکانی سووریا هەواڵی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، جێگیر لە بریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا لە چوونی کاروانی نوێی هاوپەیمانی دژە داعش بە ڕێبەری ئەمریکا بۆ ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هەواڵی داوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانان کە زیاتر بارهەڵگری سووتەمەنی بۆ هاوپەیمانان بووە، لە ڕێگای سنووری ئەلوەلیدی عێراقەوە چووتە سووریا و پاشان لە ڕێگای گەورەڕێی گرینگی ئێم 4 ەوە بەرەو بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە پارێزگای حەسەکە چوون.

چالاکانی سەر بە ئەو رێکخراوە وتوویانە لە ئەم مانگەدا لانیکەم 100 بارهەڵگر جیهازاتی سەربازی و سووتەمەنی بۆ هاوپەیمانانی دژە داعش لە سووریا نێردراوە. ئەو وەجبەگەلە لە ڕێگای دەروازە سنووری ئەولوەلید و دەروازەی سنووری نێوان هەرێم و سووریا گواستراونەتەوە.