وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا داکۆکی کردە سەر پێویستی دانەوەی قەرزی کۆنی بەریتانیا بە ئێران.

بە پێی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژی تەلەفونی لە گەڵ لیز ڕایس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەبارەت بە بابەتە دوو لایەنەکان و کێشە ناوچەییەکان باس و وتووێژیان کرد.

ئەمیرعەبدوڵاهیان لەم وتووێژەدا وتی: بەشی هەرە زۆری ڕێککەوتنە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵات پاش بەرجام جێبەجێ نەکراون و گەشەی ڕێژەی بازرگانی و ئاڵوگۆڕی ماڵی نێوان دوو وڵات پێویستی بە کردەوەی لەندەنە.

ئەو وێڕای ئاماژە بەوەی کە دانەوەی قەرزی کۆنی بەریتانیا بە ئێران مافی خەڵکی ئێرانە، داکۆکی کرد لەندەن دەبێ لە زووترین کاتدا ئەم قەرزە بداتەوە.