سەرۆکی ڕێکخراوی بەرێوەبەرایەتی و پلان ڕێژی کوردستان لە تەرخان کردن ی حەوت هەزار و 800 ملیار ڕیاڵ بودجە لە یاسای بودجەی ئەمساڵ بۆ بەڕێوەبردنی 237 گەڵالەی نەهێشتنی هەژاری لە ئاستی پارێزگا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهرام نەسروڵڵاهی زادە ڕۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: لە بواری نەهێشتی هەژاری لە ناوچە گوندەوارییەکان چەندین گەڵاڵەی جیاواز بەڕێوە چووە و پێوەری زۆربەی ئەو گەڵاڵەگەلە گەیاندنی ئاو بۆ گوندەوارەکان بووە.

ناوبراو زیادی کرد: دابین کردنی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندنشینەکانی پاریزگا یەکێک لە گرینگترین پرسەکان لە بواری نەهێشتنی هەژاری بووە و ئێستاکەش 79 لەسەدی حەشیمەتی گوندنسینی پارێزگا لە ئاوی تەندروستی خواردنەوە بەکاردەهێنن.

نەسروڵڵاهی زادە زیادی کرد: بە گشتی 237 گەڵاڵەی نەهێشتنی هەژاری بە بڕی حەوت هەزار و 800 ملیار ڕیاڵ بۆ ئەمساڵ لەبەرچاو گیراوە کە هەزار و 290 ملیار ڕیاڵ بۆ 60 گەڵاڵە لە بواری قوتابخانە، هەزار و 580 ملیار ڕیاڵ بۆ 116 گەڵاڵە لە بواری تەندروستی و دەرمان، 700 ملیار ڕیاڵ بۆ 22 گەڵاڵە لە بواری رێگای گوندەواری و 660 ملیار ڕیاڵیش بۆ 14 گەڵاڵەی ئاودێری تەرخان کراوە.