بە پێی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم زارعی لەم بارەوە وتی: ئەم کتێبخانە داگری ٥٠٠ بەرگ کتێب و گۆڤار لە بوارەکانی مێژوو، هونەر و کۆنینە ناسییە.
ئەو وتیشی: ئەم بەرهەمانە لە کتێبخانەی ئەم ڕێکخراوەدا لە بەردەستی لێکۆڵەران و خوێندکاران دایە.
ناوبراو هەروەها وێڕای ئاماژە بەوەی کە کتێبخانەی بنکەی ئێرانناسی لقی سنە زیاتر لە ٣ هەزار بەرگ کتێبی تێدایە، ڕایگەیاند: کۆکردنەوەی بەڵگە و وێنە مێژووییەکانی پارێزگا، نووسینی زانستنامەی ناودارانی کوردستان و نووسینی وتاری زانستی لە بواری ئێرانناسی لە ڕیز کارەکانی ئەم ڕێکخراوە دایە.
ماموستا عەبدوڕەحمان وهاب زادە لە دایک بووی ١٣٢١ شاری سەردەشتە و زیاتر لە ٤ دەیە لە بواری کۆنینە ناسی هەوڵی داوە.