بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یواس ئەی تودەی، لێکۆڵەران نیشانەگەلێک لە ئاو لە کەهکێشانێکیان بینیوە کە 12.8 ملیار ساڵی تیشکی لەگەڵ زەوی مەودای هەیە. ئەمە یەکێک لە دوورەدەست ترین دۆزینەوەکانی ئاو لە جیهان دێتە ئەژمار.
لێکۆڵەرانی زانکۆی ئیلینۆی ئەمریکا بە بەکارهێنانی ئامێری ALMA لە بیابانی ئاتاکامای شیلی تایبەتمەندییەکانی ئەو کەهکێشانەیان بینیوە کە ناوی SPT0311-58 یان لەسەری ناوە. ئەو کەهکێشانە لە ساڵی 2017 ی زایینی دۆزراوەتەوە.
لیکۆڵەرانی نەک هەر ملوکولەکانی ئاویان بینیوە، بەڵکوو تێگەییشتوون کە ئەو ملوکولگەلە پێوەندیان بە بەشە سەرەتاییەکانی جیهانەوە هەیە. بە شێوەی وردتر ئەو ملوکولانە هی سەردەمێکن کە تەمەنی جیهان 780 ملیۆن ساڵ بوو. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لێکۆڵەران لە ساڵی 2020 ڕایانگەیاند تەمەنی جیهان 13.8 ملیار ساڵە.