بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی عێراق، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە چوونە دەرەوەی زیاتر لە 2100 بارهەڵگر جیهازاتی سەربازی ئەمریکا و ڕادەست کردنی زیاتر لە 1800 زرێپۆش، باڵابەر و تانکری ئاوی هاوپەیمانی ئەمریکی بە هێزە عێراقییرکانی هەواڵی دا.
ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە زیادی کرد: لە چوارچێوەی دانوستانەی تەکنیکی-ئەمنیەتی ڕێککەوتن کرا دانوستان سەبارەت بە بەرنامەگەلێک کە قۆناغی چوونە دەرەوەی تەواوی هێزە ڕزمییەکانی ئەمریکا لە عێراق ئاسان بکاتەوە، درێژەی هەبێت.
بو پێی ئەو بەیاننامە لایەنەکان وێڕای شی کردنەوەی هەوڵەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ چۆنیەتی پاڵپشتی کردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق، ئاماژەیان دایە سەر چوونە دەرەوەی زیاتر لە 2100 بارهەڵگر جیهازاتی سەربازی لە عێراق کە لە چوارچێوەی بەردەوام بوونی گواستنەوەی پێوەندی ئەمنیەتی عێراق لەگەل هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ قۆناغی ڕاوێژکاری و ناڕەزمی دایە.