ئەمرۆ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا پەیوەندییان لە گەڵ ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران گرت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کوەیت، ئەردەن، چین، عێراق و سوریا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران قسەیان کرد.

پرسە ناوچەییەکان، پەیوەندی دوو لایەنە و چەندین بابەتی گرینگی دیکە تەوەری گفتوگۆی نێوان ئەمیر عەبدوڵاهیان و هاوتاکانی بووە.