بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی لەم دواییانەدا کۆپاپۆری ئەمریکایی لە ئاوەکانی باشووری ئێران ویستی نەوتی ئێران بدزێت، بەلەمەکانی سوپای پاسداران هەڵیانکوتایە سەر ئەو کۆپاپۆرە و ئەم رووداوە لە میدیاکانی جیهان دەنگی دایەوە.
ڕۆیتێرز
لە هەواڵی رۆیتێرزدا هاتووە :" ئێران دەڵێت هەوڵی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی نەوتی ئەم وڵاتە لە دەریای عەمان بێ ئەنجام بووە"
هائارتز
ڕۆژنامەی هائارتزی رژێمی زایۆنی لە هەواڵێکی بەپەلەدا نووسی: هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕێگەی نەداوە نەوتی ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لە دەریای عەمان بدزرێت.
سپۆتنیک
پاپۆڕی ئەمریکایی لە دەریای عەمان لە ترسی بەلەمە توندرەوەکانی سوپا هەڵات.
بی بی سی
لە زمانی هەواڵدەرییەکانی ئێرانەوە نووسی: بەلەمە توندڕەوەکانی سوپای پاسداران و پاپۆرەکانی ئەمریکا لە دەریای عەمان پێکداهەڵپرژان.
شەرقولئەوسەت
ئێران هەوڵی ئەمریکا بۆ دەستداگرتن بە سەر نەوتکێشی ئێرانی لە دەریای عەمانی شکست پێهێنا.