سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گرووپی 20 لە دیپلۆماسی وەکوو باشترین رێگا بۆ پێوەندی لەگەڵ ئێران ناوی برد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی لە کۆتایی کۆبوونەوەی گرووپی 20 لە ڕۆماری ئیتالیا، وتی: لە دیداری ڕۆژی شەممە لەگەڵ بوریس جانسۆن سەرۆک وەیزرانی بریتانیا، ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا و ئانگێلا مێرکێل سەرۆکی ئەڵمانیا ڕێککەوتین لەسەر ئەوەی کە دیپلۆماسی باشترین ڕێگا بۆ ڕێگری لە دەەتخستنی ئێران بە چەکی ناڤۆکییە.

بایدن لە هەمان کاتدا پاگەندەی کرد کە واشنتۆن بە هەوڵەکانی ئیران لە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەوانە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەکان، وەڵام دەداتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا بە هێنانە ئارای ئەو پاگەندە کە بژاردەی سەربازیش لە بژاردەکانی بەردەستی ئەمریکا لە دژی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران لە ئەگەری شکستی دانوستانە ناڤۆکییەکانە، پاگەندەی کرد: بەداخەوە، ئێران خێرا خەریکی بەرەوپێش بردنی بەرنامەی ناڤۆکی خۆیەتی. ماوەی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ناڤۆکیش هەر کورت و کورتتر دەبێتەوە.