سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەکدا داوای لێپرسینەوە لە سەرۆک و ئەندامانی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەهۆی ساختەکاری لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی چڕوپڕ سەبارەت بە ساختەکارییەکان لە هەڵبژاردنەکان و پێشێل کردنی بەردەوامی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق، داوای لێپرسینەوە لە سەرۆک و ئەندامانی کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کرد.

ناوبراو لە ئەو نامەیەدا کە بۆ سەرۆکی دادستێنی عێراقی ناردووە، کۆمیساریای باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی بە تاوانی هەڵبژاردنی دژی زۆربەی گرووپە سیاسییەکان و بەربژێرە سەربەخۆییەکان و هەروەها ساختەکاری لە دەنگەکان و لەبەرچاونەگرتنی بە ئەنقەستی بەندەکانی یاسای هەڵبژاردنەکان تاوانبار کرد.