بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە هەوڵەکانی ئەم دواییەی خەزێنەداری ئەمریکا لە گەمارۆدانی کەسایەتییەکانی ئێران، وێڕای ئیدانە کردنی ، ڕایگەیاند: سەپاندنی گەمارۆی نوێ نیشاندەری هەڵسوکەوتی دووفاەیی کۆشکی سپییە. دەوڵەتێک کە باس لەسەر گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەکات و ڕێگای ترامپ بۆ سەپاندنی گەمارۆ درێژە دەدات، ئەو پەیامە دەنێرێت کە بەهیچ لەونێک ناتوانرێت متمانەی پێ بکرێت.
ناوبراو درێژەی دا: ئەو جۆرە هەوڵانەی ئەمریکا لە بەردەوام بوونی سیاسەتە شکت خواردووەکانی زیاتری گوساری دەوڵەتی ترامپ و گەمارۆی نایاسایی و ستەمکارانەی ئەو وڵاتەیە و هەر ئەو جۆرە کە تا ئێستا ئەو سیاسەتە هیچ ئامانجێکی ئەمریکای بەدی نەهێناوە دیسان هیچ دەستکەوتێکی بۆ ئەو وڵاتە نابێت جگە لە شکستی نوێ.
خەتیب زادە جەختی کرد: ئەو گوشار و گەمارۆیانە هیچ کێشەیەک لە ورەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرگری لە ئاسایشی خەڵژی وڵات دروست ناکات