بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات، دوو پارتی کوردیی هەرێمی کوردستان واتا یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ لە بەشداری نەکردنیان لە پێکهێنانی دەوڵەتی فیدراڵی داهاتوو لە ئەو وڵاتە هەواڵیان دا.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دەستەی ڕێبەرایەتی ئەو پارتە شەوی ڕابردوو بە ئامادەبوونی سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی خۆی کۆبوونەوەیەکی بەڕێوە برد و تێیدا لە لەسەر بەشدار نەبوونی پارتەکەیان لە دەوڵەتی داهاتووی عێراق باس و گفتوگۆ کرا و لە ئەنجامدا بەشداری نەکردن پەسەند و واژۆ کرا.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی نەوەی نوێش پێشتر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە ئەو پارتە لە دەوڵەتی داهاتووی عێراق بەشداری ناکات و بۆ دەستخستنی پۆستی وەزارەتیش هیچ هەوڵێک نادات.