گەورەترین کتێبخانەی ئیمام شافعی لە سنەی ناوەندی پارێزگای کوردستان کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەری ئایەتوڵڵا خامنەیی لە کوردستان لە ڕێورەسمی کردنەوەی کتێبخانەی ئیمام خامنەیی بە ئامادەبوونی وەزیری ئیرشاد لە سنە، وتی: ئەو کتێبخانە دەتوانێت ببێتە جەمسەری کتێبەکانی هاوپەیوەند بە ئیمام شافعییەوە لە جیهان.

ئایەتوڵڵا عەبدولڕەزا پوورزەهبی ڕایگەیاند: بەهێز کردنەوەی بەشی لێزانی ئیمام شافعی لە ئەو کتێبخانە زەروورییە چونکوو ئەبێ ڕۆژێک ببێتە جەمسەری کتێبەکانی هاوپەیوەند بە ئیمام شافعییەوە لە جیهان.

بە وتەی ناوبراو پارێزوانی لە کەشی فەرهەنگی کتێبخانەکە زەروورییە و ئەبێ سەرەنجی بدرێت.

ناوبراو جەختی کرد کە کتێبخانەی ئیمام خامنەیی ئەبێ ببێتە ناوەندێکی فەرهەنگی، کۆمەڵایەتی و زانستی لە ئاستی پارێزگا.