جەمیل باییک پێی وایە کوردەکانی سووریا و دەوڵەتی دیمەشق کێشەیەکیان پێکەوە نییە و ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا لە گرەوی هاوکاری و گفتوگۆی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و دیمەشقە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند کە کوردەکان هیچ دوژمنایەتییەکیان لەگەڵ حکومەتی سووریا و خودی بەشار ئەسەد نییە و خوازیاری پێوەندی کاریگەر لەگەڵ حکومەتی دیمەشق لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ چارەسەری قەیرانی سووریای بوو.

بایک لە گفتوگۆیەکی تەلەڤیزیۆنیدا، لە لێکدانەوەی پێوەندی پارت یکرێکارانی کوردستان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق وتی: سووریا و پەکەکە پێوەندییەکی مێژووییان هەیە. ئێمە هەروەها لەگەڵ عەرەب و فەلەستینییەکانیش پێوەندیمان هەیە. پەکەکە نە لەگەڵ سووریا و نە لەگەڵ بەشار ئەسەد دوژمنیی نییە.

ناوبراو وتیشی: پێشتریش پێوەندی ئێمە بە پێی بەرژەوەندی گشتی کوردەکان و برایەتی لە نێوان کوردەکان و عەرەبەکان بوو و ئێستاکەش دەمانەوێت هەر بە ئەو شێوە بێت. تا کاتێکیش حکومەتی دیمەشق پێوەندییەکان نەبچڕێت ئێمەش نایبچڕین.